هاوپەیمانی عەزم: سودانی لە چارەسەرکردنی قەیرانی کەرکووک شکستیهێنا

کوردستان

17/06/2024‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عەززام حەمەدانی، پەڕلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر جەختی لەوەکردۆتەوە کە هێزە سیاسییەکان سەرەڕای دەستتێوەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، لەیەکلاییکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک شکستیان هێناوە.

حەمەدانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وتویەتی: “دۆخی چەقبەستوویی سیاسیی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و هەروەها پرۆسەی سیاسیی لە کەرکووک هەبووە”.

 ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای دەستوەردانەکان حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سودانی بۆ لێک نزیککردنەوەی دیدگای لایەنەکان، بەڵام سەرمان سوڕما کە لایەنە سیاسییەکان بەگەیەشتنە سازان و ڕێککەوتن.

دەشڵێت: ڕای گشتیی لە کەرکوک ناڕازییە لە دواکەوتنی یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی حکومەتی کەرکوک، بە سەرنجدان بەوەی یەکلایینەکردنەوەی حکومەتی کەرکوک زیان بە پرۆسەی سیاسیی و ئابووریی و خزمەتگوزاریی و گەشەپێدانی پارێزگاکە دەگەیەنێت.

پارێزگای کەرکووک لە ساڵی 2005 یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنجامدا و لە 18ی 1ی 2023 دووەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بەخۆوە بینی، کە تیایدا کورد حەوت کورسیی بەدەست هێنا و کوتلەی بابلیۆنییش کورسییەکیان بەدەستهێنا و  پەیوەندییان بە کوتلەی کوردییەوە  کرد، ، بەمەش کۆی کورسییەکان گەیشتە هەشت کورسی،  لە بەرانبەردا عەرەبەکان شەش کورسیی و تورکمانەکان دوو کورسییان بەدەستهێنا.