شارپرێس:
ئەنجامی کۆتایی گەڕی دوەمی 14مین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندراو بهگوێرهى ئهنجامهكانیش، مەسعود پزیشکیان بوه نۆیهمین سەرۆک کۆمارى هەڵبژێردراوى ئهو وڵاتهو توانی پێش ڕكابهرهكهى سهعید جهلیلى بكهوێت.
بەگوێرە ئەنجامەکان، ڕێژەی بەشداریی لەگەڕی دوەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماریدا، 49.8% بوەو ئاژانسی ئیرناش دهڵێت، لەکۆی 30 ملیۆنو 530 هەزارو 157 دەنگی سندوقەکانی دەنگدانی دەرەوەو ناوخۆی ئێران، مەسعود پزیشکیان لەبەرەی چاکسازیخوازەکان بە 16 ملیۆنو 384 هەزارو 403 دەنگ بەنۆیەمین سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.
هەروەها سەعید جەلیلی لەبەرەی نەریتخوازەکان، لەگەڕی دوەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆک کۆماریدا، توانیویەتی 13 ملیۆنو 538 هەزارو 179 دەنگ بۆخۆى ببات.