بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینى 12- 07- 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لەپارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبێتەوە .
هەروەها سبەی شەممە 13- 07- 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕیژەى (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46