شارپرێس:
بهرپرسێكى باڵاى پێشوو لهوهزارهتى بهرگرى ئهمریكا (پنتاگۆن) هۆشداریدهدات لهكارهكانى ڕێكخراوى ناتۆ، دهڵێت:"ناتۆ هیچ سنورێک بۆ خواستە ناوچەییەکانی نابینێتو بەبودجەی ئەمریکا مەترسی لەسەر ئاشتیو ئاسایش و بازرگانیی لەدەریای باڵتیکو ئۆقیانوسی هێمن دروستدەکات، ئهمهش بهڕاستى ترسناکە بۆ هەموو جیهان".
کارین کویتکۆڤسکی بەرپرسی پێشوی پنتاگۆن ڕایگەیاند، "بەڵگەنامەی کۆتایی لوتکەی ئەمدواییەی ناتۆ، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی، بەتایبەتی لەدەریای باڵتیکەوە تا ئۆقیانوسی هێمن، وشەکانی ناو بەڵگەنامەکە، وەک ڕاگەیاندنی شەڕە".
كارین باسى لهوهشكردوه، "ئەمە ترسناکە بۆ هەموو جیهان، ناتۆ هیچ سنورێک بۆ خواستە ناوچەییەکانی نابینێتو بەبودجەی ئەمریکا مەترسی لەسەر ئاشتیو ئاسایشو بازرگانیی لەدەریای باڵتیکو ئۆقیانوسی هێمن دروستدەکات، ئەم بەڵگەنامەیە ڕێگە خۆشدەکات بۆ شەڕێکی جیهانی قۆرخکار، کە لەلایەن هاوپەیمانییەکی بیر تەسکەوە داڕێژراوەو لەدوای پێکهاتنیەوە تائێستا یەک شەڕی نەبردوەتەوە کە بەشداریی تێداکردوە".
لەلوتکەی واشنتۆن، لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی هاوپەیمانییەکەدا، وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتن کە دیارترینیان زیادکردنی پشتیوانیی ئۆکرانیایە لەبەرامبەر ڕوسیادا.
لاى خۆیشیهوه دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاندوه، "بەڵگەنامەکانی کۆتایی لەلوتکەی ناتۆ پەسەندکراون، دەیسەلمێنن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لەدیالۆگ ناکەن، بەڵکو ناتۆ خۆی نوێنەرایەتی ڕوبەڕوبونەوە دەکات".
