شارپرێس:
لەمدواییانەدا ڕاپۆرتێک لەڕۆژنامەی هارڤارد بزنس ڕیڤیودا بڵاوکرایەوە کە زیرەکیی دەستکرد ئێستا ڕاستەوخۆ مەترسیی لەسەر توانا داهێنەرەکانی تاکەکان دروستدەکات لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنە ئامادەکراوەکانی وەک ChatGPTو Midjourney کە کاردەکەن بۆ گۆڕینی چەمکی کاری داهێنەرانە کە بەتایبەتمەندییەکی بنەڕەتیی بێ جێگرەوەی مرۆڤ دادەنرێت.
هەروەک لەتوێژینەوەیەکدا کە گۆڤاری Science Advances لەسەر کاریگەریی ئامرازەکانی زیرەکیی دەستکردی دروستکەر لەسەر توانای نوسینو بەرهەمهێنانی چیرۆک بڵاوکراوەتەوە، کە لەلایەن دوو توێژەری زانکۆی کۆلێژی لەندەنو زانکۆی ئێکستەر، ئەنیل دۆشیو ئۆلیڤەر هاوسەر ئەنجامدراوە، ئەنجامەکان جیاوازبون.
پشتبەستن بەزیرەکی دەستکرد گەشەی بەهرەی تاک کەمدەکاتەوە
توێژینەوەکە دەریخستوە کە زیرەکیی دەستکرد یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی داهێنانی تاکەکەسی نوسەر، بەڵام لەسەر ئاستی دەستەجەمعی، ئەو چیرۆکانەی بەزیرەکیی دەستکرد نوسراون زیاتر لەیەکتر دەچن بەبەراورد بەو چیرۆکانەی کە بەبێ زیرەکیی دەستکرد نوسراون، چونکە نوسەرانیان زۆر نوقمبون بهبیرۆکەکانهوه.
هەروەها توێژینەوەکە دەریخستوە کە مەترسییەکە لەوەدایە کە مرۆڤەکان زۆر پشت بەکەرەستەی زیرەکیی دەستکرد ببەستن پێشئەوەی پەرە بەبەهرەکانی خۆیان بدەن لەبواری نوسین یان مۆسیقادا.
ئەو دوو توێژەرەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە نزیکەی 300 خۆبەخشیان وەرگرتوە بۆ ئەوەی وەک "نوسەر" خزمەت بکەن، بەڵام خۆبەخشەکان نوسەری پیشەیی نەبونو داهێنەرییەکانیان بەتاقیکردنەوەیەکی دەرونیی پێوانە دەکرا کە داوای 10 وشەی تەواو جیاوازیان لێدەکرد.
ئەو دوو زانایە بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی خۆبەخشەکانیان دابەشکرد بۆ سێ گروپ بۆ ئەوەی چیرۆکێکی هەشت ڕستەیی لەسەر یەکێک لەسێ بابەت بنوسن: سەرکەشییەک لەقوڵایی دەریاکاندا، سەرکەشییەک لەجەنگەڵدا، یان سەرکەشیەک لەسەر هەسارەیەکی دیکە.
هەروەها ئەم بەشداربوانە بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی دابەشکراون بەسەر سێ گروپدا کە ئاستی جیاوازی یارمەتی AI یان وەرگرتوە.
گروپی یەکەم هیچ هاوکارییەکیان وەرنەگرت، لەکاتێکدا گروپی دوەم بیرۆکەیەکی چیرۆکی سێ ڕستەیان وەرگرت بەبەکارهێنانی ئامرازی ChatGPT، گروپی سێیەمیش تا پێنج بیرۆکەی چیرۆکی دروستکراوی AI یان وەرگرت.
و: ئاکۆ ئاڵی
