شارپرێس:
مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە لەترلیۆن میکرۆب پێکدێت کە کارلێک لەگەڵ ئەو شتانەدا دەکەن کە ڕۆژانە دەیخۆین، هەرچەندە بەشێک لەتایبەتمەندی مایکرۆبایۆم بۆماوەییە، بەڵام دەتوانین لەڕێگەی خۆراکەوە کاریگەریی لەسەریان دروستبکەین، لێرەشدا شەش خراپترین خۆراک بۆ تەندروستیی ڕیخۆڵەکان دەخەینەڕوو:
1ـ خواردنە زۆر پرۆسێس کراوەکان: ئەمانە بریتین لەهۆت دۆگ، پارچە مریشکی سورکراوە، نان، دانەوێڵەی شیرینکراو، کراکەر، شۆربای خێراو ئایسکرێم، ئەم خۆراکانە پێکهاتەی کیمیایی ئاڵۆزیان تێدایەو پەیوەندییان بەنەخۆشییەکانی وەک دڵو شەکرەو شێرپەنجەوە هەیە.
2ـ خۆراکی سورکراوە: ئەو زەیتانەی بۆ سورکردنەوە بەکاردەهێنرێن، وەک زەیتی گوڵەبەڕۆژە یان زەیتی گەنمەشامی، لەکاتی پرۆسەی پاڵاوتندا زیانیان پێدەگاتو ڕێژەیەکی بەرزی ئۆمیگا شهشیان تێدایە کە زیان بەڕیخۆڵەکان دەگەیەنێت.
3ـ شەکر: خۆراک دەدات بەمیکرۆبی زیانبەخش لەڕیخۆڵەکانداو میکرۆبی سودبەخش دەردەکات.
4ـ شیرینکراوە دەستکردەکان: هانی زۆربونی بەکتریا زیانبەخشەکان دەدەن، گەدەش بەزەحمەت ئەو مادە کیمیاییانە دەشکێنێت.
5ـ پرۆتین بارو شەیک: زۆربەیان پرۆسێسکراونو زیادکەرو شیرینکەری دەستکردیان تێدایە کە زیانیان بۆ تەندروستیی ڕیخۆڵە هەیە.
6ـ کحول: ژەهراوییە بۆ جگەرو دەمارەکانو ڕیخۆڵەکانو میکرۆبی باش دەکوژێت.
و: ئاکۆ ئاڵی
