شارپرێس:
ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشکرایکرد، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەڕێگهی بەرپرسانی عێراقەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردوەو تێیدا باسی لەمەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگێکی هەمەلایەنە لەنێوان ئیسرائیلو حزبوڵڵا کردوە.
ئاژانسە ئێرانییەکە لەزاری سەرچاوە سیاسییەکانەوە گواستویەتییەوە کە وتویانە:“ئەمریکا بەباشی ئاگاداری مەترسییەکانی ململانێی نێوان حزبوڵڵاو ئیسرائیلە، بەوپێیەی بۆی هەیە شەڕی حزبوڵڵا بگۆڕێت بۆ شەڕێکی بەرفراوانو هەمەلایەنە بەهۆی جبەخانەی موشەکی زەبەلاحی ئهو هێزەو پاڵپشتی عێراق، سوریا، یەمەنو ئێران لێی.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمریکا لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردودا لەڕێگەی دەسەڵاتدارانی عێراقەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردوەو لەو پەیامەدا ڕایگەیاندوە، ئەگەر شەڕ ڕوبدات، پێویستە لەسەریان پشتگیریی لەتەلئەبیب بکەنو ناچاردەبن لەبەرژەوەندیی ئیسرائیل بۆ دەستوەردان لەشەڕەکەدا بکەن".
ئەوەش هاتوە، ئەمریکا نیگەرانە لەئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان لوبنانو ئیسرائیل لەهەلومەرجی ئێستاداو هەوڵدەدات مەترسیی ئەم دۆخە لەڕێگەی ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ تاران هەیە، بگەیەنێت.