ئێران داواکارییەکی تورکیا و قەتەری لەبارەی ئیسرائیلەوە ڕەتکردەوە

جیهان

01/08/2024‌ 6055 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، بێهنام سەعیدی ئاشکرای کرد کە تاران ئەو نێوەندگیرییەی ڕەتکردەوە کە قەتەر و تورکیا پێشکەشیان کردبوو بۆ ئەوەی ئێران دەستبەرداری وەڵامدانەوەی خۆی بۆ ئیسرائیل بێت بەهۆی کوستنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنیە.

 سەعیدی ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو نێوەندگیرییانەی کە وڵاتان پێشنیاریان کردبوو بە مەبەستی پێشگرتن لە پەرەسەندن و وەڵامدانەوەی ئیسرائیلیان ڕەتکردەوە و دوا نێوەندگیریش پێشنیارکراوی قەتەر و تورکیا بووە.

 سوپای پاسداران لە 13 نیسان بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، ئەمەش دوای بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و کوشتنی حەوت ڕاوێژکاری سوپای پاسداران، بەڵام زۆرینەی درۆن و موشەکەکان نەگەییشتنە ئیسرائیل.