هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی جەنگێکی کارەساتبار لە ناوچەکە دەدرێت

جیهان

14/08/2024‌ 1381 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆنگرەی گشتیی نیشتمانی كوردانی فەیلی، ڕایگەیاند، ئەوەی لە كەرتی غەززە دەگوزەرێت، تەنیا ململانێیەكی ناوخۆیی نییە، بەڵكو سەرەتایە بۆ كارەساتێكی ناوچەیی.

كۆنگرەی گشتی نیشتمانی كوردانی فەیلی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە خێرا و نائارامەكانی ناوچەكە و بەتایبەت ڕووداوە خوێناوییەكانی كەرتی غەززە، كۆنگرەی گشتی نیشتمانی كوردانی فەیلی ناچارە بانگەوازێكی بەپەلە لە كارەساتێكی مرۆیی دەربكات كە هەڕەشەی تێكدانی هەموو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە دەكات.

دەشڵێت، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تەنها ململانێیەكی ناوخۆیی نییە، بەڵكو پێشەكییەكە بۆ كارەساتێكی ناوچەیی كە ڕەنگە شەڕێكی هەمەلایەنە هەڵگیرسێنێت كە ناتوانرێت پێشبینی لێكەوتە وێرانكەرەكانی بكرێت.