ناوەرۆكی گفتوگۆكانی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا بڵاوكرایەوە

عیراق

15/08/2024‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە جەختی لە ڕێگاكانی كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ توركیا كردەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند “ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگم لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ئەنجامدا، چوارچێوەكانی بەرزكردنەوەی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتان تاوتوێ كران".

لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی كرد كە لە سەردانەكەی  ئەردۆغان بۆ بەغدا واژۆكرا".

دەشڵێت  "گرنگی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان".

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیا  بڵاویكردەوە: "فیدان، لە ئەنقەرە لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن كۆبووەوە".

سەرچاوە دیپلۆماسییەكان پێشتر ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە چوارهەمین كۆبوونەوەی باڵای میكانیزمی ئاسایشی توركیا-عێراق ئەنجام دەدرێت.