موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل نەپەگە بە بۆنەی ڕۆژی 15ی ئاب کە بەجەژنی ژیانەوە ناسراوە لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، "ئێمە نەبەزین و نەشکانی گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی بۆ هەمووان دەخەینەڕوو".
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەپەیامەکەیدا دەڵێت، ئێمە شەڕی سەر زەوی و ژێر زەوی و ئاسمان پێش دەخەین، هەروەها نەبەزین و نەشکانی گەلی کوردو گەریلا بۆ هەموولایەک دەخەینەڕوو، ئەوەش خواستی ئێمەیە.
هەروەها موراد قەرەیلان، دەشڵێت، لەپێش هەر شتێکدا، دەبێت گەلی کورد یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنێت و ستراتیژیکی هاوبەش دروست بکرێت، بۆیە هەوڵەکانی ئێمە لەم چوارچێوەیەدایەو گرنگی زۆرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری و ئەشکەنجەی دەروونی هەن، هێرش دەکرێتە سەر شکۆو کلتوری نەتەوەکەمان، هەڵپەڕکێ و بەهاکانمان، بۆیە پێویستە بەرامبەری ئەم هێرشانە ڕابوەستین، فیداکاری بکەین و بەرپرسانە مامەڵە بکەین.
هەروەها قەرەیلان بانگێشتی لەهەموان کرد بە ئەرکی خۆیان هەستن، بەشدابن لە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ، گەل و خاکی کوردستاندا، ئیدی بەمشێوەیە خوازیاری سەرکەوتنن بۆ هەموولایەک.
لە 15ی ئابی 1984 خەباتی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە دژی بنکەکانی شەمزینان و شاخێ لە باکووری کوردستانەوە بۆ یەکەمجار دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامە.