شەڕی ڕووسیا و تورکیا لە کەرکوک دەستیپێکرد

ڕاپۆرت

29/08/2024‌ 6804 جار خوێندراوه‌ته‌وه



    ئەو درۆنە تورکییەی لە کەرکوک خرایە خوارەوە لە جۆری یو ئەی ڤی ئەکسونگەرە، درۆنەکە بە سیستمێکی بەرگریی موشەکیی ڕووسی خرایە خوارەوە، تێچووی یەک دانە لەو درۆنەی تورکیا 15 تا 20 ملیۆن دۆلارە، بەپێی توانا و تایبەتمەندی نرخەکەی گۆنکاری بەسەردا دێت.

    درۆنی ئەکسونگەر، یەکەمجار لە ساڵی 2022 خراوەتە خزمەتی سەربازی سوپای تورکیا، خێرایی درۆنە 180 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و دەتوانێت 50، کاتژمێر بەبێ گەڕانەوە بۆ بنکەکەی لە ئاسمان بمێنێتەوە، تا بەرزی 40 هەزار پێ دەتوانێت لەئاستی رووی زەوییەوە بەرزبێتەوە، توانای هەڵگرتنی 780 کیلۆگرام تەقەمەنی هەیە، لە یەک کاتدا درۆنی چاودێری و درۆنی هێرش بردینیشە.

    درۆنەکە لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکی تەکنیکی دەتوانێت، بەبێ کۆنترۆڵی بنکەکەی بگەڕێتەوە ئەو شوێنەی لە کۆتا جار لێوە فڕیوە، توانای چاودێری هەیە لە هەموو باردودۆخە ژینگەی و کەشوهەواکاندا، ئەمە سەرەڕای هەڵگرتنی مووشەکی ئاراستەکراو بۆ هەر ئامانجێک کە بیەوێت.

    ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپای عێراق لە نزیک ناحیەی چیمەن درۆنەکەی کردووەتە ئامانج و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکووک کەوتە خوارەوە، درۆنەکە بە ژمارەیەک مووشەکی زەوینی-ئاسمانی کراوەتە ئامانج، کە لەنێوان سێ بۆ چوار مووشەک بوون.
     
    ئەمڕۆ درۆنەکەی تورکییەکەی کەرکوک بە سیستمی پانتسیری رووسی خرایە خوارەوە کە وەزارەتی بەرگری عێراق لە گرێبەستێکدا لە ساڵی 2014، 12 دانە لە وڵاتی رووسیا دەکرێت و سیستمی بەرگرییە روسییەکە لە توانایدایە کۆپتەر و درۆن و تەنانەت فرۆکەی هێرشبەریش بخاتە خوارەوە.