شارپرێس:
شەوی ڕابردوو شەپۆلە بارانو لافاو چەند گەڕەکێکی شاری مەدینەی گرتەوەو زیانێکی ماددی زۆری بەخەڵکی گەیاندوەو ناوەندی نیشتمانیی کەشناسیی سعودیەش هۆشداریداوە ئەمڕۆ شهممهش ئەگەری هەیە لافاو مەدینەو دەوروبەری بگرێتەوە.
مێدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، لافاوێکی بەهێز بوەتە هۆی زیانێکی زۆر بۆ دانیشتوانی گەڕەکێکی شاری مەدینەو چەندین ئۆتۆمبێلی ڕاماڵیوەو بەشێکی زۆری شەقامەکانی شارەکەش ژێر ئاوکەوتون.
هەر بەهۆی پەنگخواردنەوەی ئاوو کەڵەکەبونی قوڕو لیتهو پاشماوەکانی لافاوەکە، چەندین ڕێگەی سەرەکیو شەقامو کۆڵانەکانی شاری مەدینە داخراونو هاتوچۆ تێیاندا پەکیکەوتوە.
ناوەندی نیشتمانیی کەشناسیی سعودیە ئێوارەی هەینی 30ی ئاب، دۆخی پرتەقاڵی ڕاگەیاندو هۆشدارییەکی سەرتاسەری بڵاوکردەوە، هەروەها ئاماژەیدابوو کە بەهۆی باران، تەرزە، هەورە بروسکەو ڕەشەباوە پێشبینی لافاو لەشاری مەدینەو سەرجەم پارێزگاکانی دیکە هەیە.
ناوەندەکە پێشبینیکردوە، شەپۆلەکە لەهەینی تاوەکو سێشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت، بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ شەممە پێشبینیکردوە، بارانێکی بەخوڕ ناوچە جیاجیاکانی مەدینەو دەوروبەری بگرێتەوە، هەربۆیە هۆشداریداوەتە خەڵکی تاوەکو تێپەڕینی شەپۆلە لەو ناوچانە دوربکەونەوە کە زۆربەی کات لافاویان تێدا دروستدەبێت.