شارپرێس:
شاومی ئامادەکاریی دەکات بۆ خستنەبازاڕی مۆبایلە نوێیەکەی کە لەتایبەتمەندییەکانیدا ڕکابەریی باشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکانی ئێستا دەکات.
مۆبایلەکە بەگوێرهى ستانداردی IP68 بەرگەی ئاوو تۆز دەگرێت، ڕەهەندەکانی بریتین لە(160.4/75.1/8.4) ملم، و کێشی 209 گم.
شاشەکەی بریتییە لە OLEDقەبارەکەی 6.67 ئینج، بەڕوونیی (1220/2712) پێکسڵ، فرێکوێنسی 144 هێرتزو ڕێژەی ڕوناکی نزیکەی 4000 cd/m.
ئامێرەکە لەسەر ئەندرۆیدی 14 کاردەکات بەڕوکارەکانیHyperOS و پڕۆسێسەرێکی Mediatek Dimensity 9300+ و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Immortalis-G720 MC12 و ڕامی 12 و 16 گێگابایتو بیرگەی ناوەکیی 256 گێگابایت بۆ یهك تێرابایت.
مۆبایلەکە توانای وێنەگرتنی نایابی هەیە بەهۆی کامێرای سەرەتایی سێ هاوێنەیی بەڕونی (50+50+12) مێگاپێکسڵ، هەروەک کامێرای پێشەوەی بەڕونیی 32 مێگاپێکسڵ.
شاومی بەدوو دەرچەی سیمو دەرچەی USB Type-C 2.0و چیپی NFCو تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنیات لەدورەوە دەستەبەرکردوە، ئەوە جگە لەپاترییەکی 5000 میلی ئەمپێر کە بەبارگاویکەرەوەیەکی 120 وات سوپەر خێرا کاردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی