شارپرێس:
تەندروستی عێراق ئاشكرایدهكات، لەهەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، بهرپرسێكى باڵاى ئهو وهزارهتهش ڕایدهگهیهنێت، "یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی یەکجاری ڤەیپ دەردەچێت".
وەسیم گەیلان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی توتن لەوەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوه، بەمنزیکانە یاسایهكى نوێ لەیاسای پاراستن لەزیانەکانی توتن دەردەچێت، کۆتایی بەبڵاوبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، ناسراو بەڤەیپ لەوڵاتدا دەهێنێت.
گەیلان ئهوهشى وتوه، "یاساکە بەیەکجاری هاوردەکردنو کڕینو فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات".
جەختیشیکردوهتهوه، "یاسا نوێیەکە میکانیزمەکانی ڕونکردوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاو سزای پێبژاردنو دەستبەسەرداگرتنی ڤەیپ بۆ هەر کەسێک کە یاساکە پێشێل بکات".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریدا لەمەترسییە تەندروستییە بەرچاوەکان کە بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە دروستدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو گەنجانو منداڵانو تەنانەت کچانیشدا بڵاوبوەتەوە.
بهوتهى وەسیم گەیلان، "داواکاریی لەسەر ئەمجۆرە جگەرەیە دەگەڕێتەوە بۆ شێوەو ڕەنگە سەرنجڕاکێشەکانی، کاریگەریی مەترسیداری لەسەر مێشکو هەستی مرۆڤەکان هەیە".
لەو چوارچێوەیەدا وەسیم گەیلان، ئامارێکی مەترسیداری ئاشکراکردو وتی:"لەهەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت".
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، جگەرەکێشان لەپێشەنگی ئەو 10 هۆکارە سەرەکیەی مردنە لەعێراق.
