ترەمپ دەستپێکردنی هەوڵەکانی کردنەوەی گەروی هورمز ڕادەگەیەنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریک ڕایگەیاند، بەم زووانە گەرووی هورمز دەکەینەوە بەهەر ڕێگایەک بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، زۆرێک لە وڵاتان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا کەشتی جەنگی دەنێرن بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، هیوادارین چین، فەرەنسا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، و بەریتانیا کەشتی بنێرن بۆ ئەوەی هورمز بە کراوەیی بمێنێتەوە.

ترەمپ دەشڵێت، بۆردومانی چڕ بەدرێژایی کەناراوەکان دەست پێدەکەین و بەردەوامیش دەبین لەئامانجکردن و نوقمکردنی بەلەم و کەشتییە ئێرانییەکان.

بەپەلە