شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له‌باره‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه ده‌ركردوه‌و بڕیاریداوه بهتەفروتوناكردنی حەشدی شەعبی له‌عێراق، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، "ئەو بڕیارە وەک گڵۆپی سەوز وایه بۆ وێرانکردنی ژێرخانی میلیشیاکان‌و لەناوبردنی سەرکردەکانیان"، دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، شه‌وى ڕابردوو یه‌كێك له‌شه‌وه خوێناویه‌كان بوه بۆ حه‌شدى شه‌عبى.
لەچەند کاتژمێری ڕابردودا، تۆمارێکی دەنگیی یەکێک لەچەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵا بڵاوبوه‌وه کە بەگریان‌و هاوارەوە قسە دەکات، لەناو گروپە تایبەتەکانی وەتسئەپی میلیشیاکانداو بەدەنگێکی لهرزۆکەوە هەواڵی کوژرانی (ئەبو حسێن حەمیداوی) ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش شۆکێکی گەورەی لەناو ڕیزەکانی ئەو گروپەدا دروستکردوە.
هاوکات، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا تەنها لەیەک شوێن نەوەستاون؛ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەوردییەکی زۆره‌وه (ویسام عەتیە حسێن عەلیوی الامری ناسراو بهئەبو عەلی الامری) كردوه‌ته ئامانج‌و كوشتویه‌تى كه له‌ناو خه‌ڵكیشدا بهئهبوعهلى كه‌ربه‌لایش ناسراوه.
کەربەلایی کە بەمێشکو داڕێژەری سیستەمی موشەکیی لیوای بەدرو ڕاوێژکاری باڵای کەتائیب دادەنرا، لەهێرشهكهى شه‌وى ڕابردوو کوژرا، ئەمەش بەگورزێکی کوشندە بۆ توانای سەربازیی حەشد ئەژماردەکرێت.
ئەم هێرشانە نیشانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتین لەستراتیژی ترەمپ بەرامبەر عێراق، پەیامەکە ڕونە، "ئیتر پارێزبەندیی بۆ هیچ فەرماندەیەک نەماوە".
ناوچەی سەوزو بارەگاکانی حەشد ئێستا لەژێر چاودێرییەکی وردی ئاسمانیی ئەمریکادانو ئەگەری هەیە ئەمە تەنها سەرەتای شەپۆلێکی گەورەتربێت بۆ وشککردنی سەرچاوەی هێزی گروپە وەلائییەکان.
لەکاتێکدا شەقامی عێراقی بەترسو چاوەڕوانییەوە دەڕوانێتە ئاسمان، پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە، ئایا حەشدی شەعبی دەتوانێت لەبەردەم ئەم تۆفانە توندەی واشنتۆندا خۆی ڕابگرێت، یان ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لێدانی کۆتا بزمارە لەتابوتی میلیشیاکان لەعێراق؟
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌ره‌ى مقاوه‌مه ڕاگهیهنراوێكى فه‌رمى بڵاوكردوهتهوهو ده‌ڵێت، "هه‌ریه‌ك له(حسێن عەبدولهادی مەهدی ئەلمەسعودیو سەجاد خدر زەیدان خەڵەف العبودی) له‌هه‌مان ئه‌و هێرشانه‌ى شه‌وى ڕابردودا به‌ئامانجگیراون لەناوچەی قەرەدەی بەغدا".
