بوونی قژێکی تەندرووست (و بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن) تا تەمەنی پیری پەیوەستە بە چەندین هۆکارەوە: تەندرووستی گشتیی، جینات، تەمەن، خۆراک، ژینگە و دەرمان.
خۆشبەختانە دەتوانرێت هەندێک لەو هۆکارانە کۆنتڕۆڵ بکرێت و خۆراکیش یەکێکە لەو هۆکارانە.
بەپێی توێژینەوەی "Study Finds" ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لە خۆراکدا هەن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گەشەی تاڵەکانی قژ و نوێبوونەوەی خانەکان.
بە پێچەوانەوە، سیستەمێکی خۆراکیی کە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی تێدا نەبێت، ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژ.
ئەم ماددە خۆراکییە سەرەکیانە بریتین لە:
• ڤیتامین B12.
• ڤیتامین D.
• بایۆتین.
• ڕیبۆفلاڤین.
• ئاسن.
باشترین خواردنەکان بۆ قژی تەندرووست:
1. هێلکە.
2. توو.
3. سپێناخ.
4. ماسی چەور.
5. پەتاتەی شیرین.
6. ئەڤۆگادۆ.
7. چەرەسات و تۆوەکان.
8. بیبەری شیرین.
9. گوێچکە ماسیی
10. گۆشت.