شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگه‌كانى چوار‌و پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌ر له‌جه‌ژن ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌رێم‌و به‌غدا پێویستیان به‌ڕێكه‌وتنێكى دیكه هه‌یه".
د.نه‌رمین مه‌عروف ئەندامی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت:"به‌گوێره‌ى بەدواداچونه‌كانم بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، سەرەتا بەغدا کێشەی سیولەی هەبوو".
وتیشى:"دواتر تێبینی هەبوو لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی هەرێم، چەند ڕۆژێکە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و چاوەڕواندەکرێت لەم ڕۆژانە موچە خەرجبکرێت".
د. نه‌رمین پێیوایه، "پێموانییه ناردنى موچه‌ى مانگى چوار زیاتر دوابخرێت، هەوڵەکان بەشێوەیەکە بۆ ئەوەی چیتر موچە دوانەکەوێت‌و مانگی پێنجیش لەکاتی خۆی خەرجبکرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌رچى موچه‌ى مانگى چوار تائێستا دابه‌شنه‌كراوه، فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانن به‌ر له‌هاتنى جه‌ژن موچه‌ى مانگه‌كانى چوار‌و پێنج وه‌ربگرن، له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌شدا، د. نه‌رمین ئاشكرایكرد، "به‌ڵێ ئه‌گه‌رى هه‌یه دوو موچه بدرێت به‌ر له‌هاتنى جه‌ژن".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"بەمەرجێك هەردوو حکومەت ڕێکبكەون لەسەر بڕی داهاتی نانەوتی‌و هەرێمى كوردستانیش میزان مراجعە‌و لیستی موچەی مانگی پێنج‌و زوو بنێرێت بۆ بەغدا".
ئه‌مڕۆ نزیكه‌ى 50 ڕۆژه فه‌رمانبه‌ران له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى چواریاندان‌و كه‌متر له‌مانگێكیش ماوه بۆ جه‌ژنى قوربان، فه‌رمانبه‌ران به‌هیوان تاوه‌كو جه‌ژن دوو موچه وه‌ربگرن.
