هەڕەشەیەکی تووند لە ناتانیاهۆوە بۆ تاران

جیهان

14/06/2025‌ 1897 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بنیامین  ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لەهەموو شوێنێکی تاران دەدەین.

بنیامین  ناتانیاهۆ دەڵێت،  بەم زووانە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ئاسمانی تارانەوە دەبینن، هەموو شوێنێک و ئامانجێک کە سەر بە دەسەڵاتی ئێرانن، دەکەنەئامانج.

وتیشی، سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە و بە گورزێکی وێرانکەر لە شوێنی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆممان لە ئێران دا.

ناتانیاهۆ دەشڵێت، تیمی سەرکردایەتی زاناکانمان کردە ئامانج کە سەرکردایەتی پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران دەکەن. بەڵام ئێستا ناتوانم بچمە ناو وردەکاری زیاترەوە.
ئ.ه