پارتێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بانگەوازێك ئاراستەی خەڵك دەكات: ساز و ئامادە بن

کوردستان

14/06/2025‌ 2355 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

لە بانگەوازێكدا بەشی تەشكیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی كوردستان رایدەگەیەنێـت، "هەر وەك لە ڕۆژانی رابردوو دا ئاماژەمان بە گۆڕانكارییە بنەڕەتیەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردبوو و پێشبینی ئەوەمان كردبوو كە ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر ئێران دەستپێدەكات، بەرەبەیانیی هەینی ئیسرائیل هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر بنكە و ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامیەكانی ئێران دەستپێكرد و كۆمەڵێك بەرچاو لە بەرپرسان و فەرماندە نیزامیەكانی  كردە ئامانج و لە ناوی بردن".

لەبانگەوازەكەی ئەو پارتەی رۆژهەڵاتی كوردستاندا هاتووە "لە ئێستادا داوا لە ئەندامان، لایەنگران و هەروەها تەشكیلاتی ناوخۆیی بزووتنەوە دەكەین، لە ئامادە باشی تەواو دابن تاكوو  لە لایەن بەشی تەشكیلات و ڕێكخستنەكانی بزووتنەوە لە دەرەوە و ناوەوە، ئەرك و ڕێنوێنی و بەرپرسایەتیەكانتان پێ دەسپیردرێت".

دەشڵێت "هاوكات لەو هەلومەرجە دا داوا لە كوردە چەكدار و داردەستەكانی حكومەت كە چالاكیان هەبووە، دەكەین: هەر چی زووترە پێوەست بە ڕیزی گەل و نەتەوەكەمان ببن و بۆ ئەوەی خۆیان و بنەماڵەكانیان پارێزراو بن، لە ئێستا دا باوەشی گەلەكەمان واڵایە".
ئ.ه