شارپرێس:
لەوەرچەرخانێکی
مێژوییدا، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیارێکی توندی دژی ئەو گروپە چەکدارانەدا کە خۆیان
بەباڵە سەربازییەکانی نزیک لەئێران دەناسێنن، ئەم بڕیارە دوای ئەوەهات کە هێرشە
موشەکیو درۆنییەکان تەنها باڵیۆزخانەکانیان نەکردە ئامانج، بەڵکو شکۆی دەوڵەتیشیان
لەبەردەم جیهاندا شکاند.
هێرش لەکاتی میواندارییدا..
ئەوساتەی هەموو شتێکی گۆڕيی
هەموو شتێک لە 7ی
ئادارەوە دەستیپێکرد، کاتێک محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، لەماڵی فایەق زێدان
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای قەزا بوو. لەکاتێکدا ئەوان باسی کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی
دەوڵەتیان دەکرد، موشەکو درۆنەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لەپشت ماڵەکەی زێدانەوە
هەژاند، ئەمە بۆ حکومەت تەنها هێرش نەبوو، بەڵکو وهكو چاودێران دهڵێن، سوکایەتییەکی
سیاسیی بوو کە چیتر بێدەنگی لێنەدەکرا.
یاسای تیرۆر.. چەکەکەی
دەستی قەزا
قەزای عێراق لە
10ی ئاداردا ڕێڕەوی مامەڵەکردنی گۆڕیی، لەمەودوا هێرش بۆسەر نێردە دیپلۆماتییەکان
وەک تاوانی تیرۆریستی پۆلێندەکرێت نەک تەنها کێشەیەکی ئەمنیی.
چاودێران پێیانوایه،
ئهوهى ڕودهدات واته، پەنابردن بۆ یاسای دژە تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005، ههروهها
جێبەجێکردنی مادەی 4ی تیرۆر کە سزاکەی دەگاتە سێدارە بۆ ئەنجامدەرانو هاوکارانیان.
عێراق لەنێوان
دوو بەرەدا.. سیاسەت یان چەک؟
ڕاپۆرتەکان
ئاماژە بەوەدەکەن، ساڵی 2025 جۆرێک لەلێکترازان لەناو گروپە چەکدارەکاندا دروستبوە،
گروپەکانی وەک (عەسائیبی ئەهلی حەقو ئەنساروڵڵا)
ئارەزوی خۆیان بۆ کاری سیاسییو تەسلیمکردنی چەک نیشانداوە، بەڵام لەبەرەی بەرامبەردا،
(کەتائیبی حزبوڵڵا) هێشتا سوره لەسەر بەکارهێنانی چەک، ئەمەش دهسهڵاتى دادوهرى
عێراقی خستوەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت.
ئایا یاسا بەسەر
بەهێزەکاندا جێبەجێدەکرێت؟
ئەمە یەکەمجار نییە
هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەی گروپەکان دەدرێت، بەڵام یەکەمجارە بەفەرمی ناوی تیرۆریان لێبنرێت،
هەرچەندە پێشتر لەساڵی 2023 دادگای عێراق ئەفسەرێکی ئێرانیی بەزیندانی هەتاهەتایی
سزادا بەهۆی کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەمریکی، بەڵام ئەمجارە بابەتەکە گەورەترە؛ بابەتەکە
ڕوبەڕوبونەوەی میلیشیاگەلێکە کە خاوەنی سوپاو نفوزی سیاسین.
عێراق لەئاداری
2026دا، لەنێوان دوو بژاردەدایە، یان سەپاندنی سەروەریی یاساو سزادانی تێکدەرانی
ئاسایش وەک تیرۆریست، یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی بێدەنگیو باڵادەستیی چەک بەسەر دەوڵەتدا.
