لەپێشهاتێکی مەترسیداردا هێزەکانی ئەمریکا و ئێران ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە

جیهان

23/07/2025‌ 1258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی کەشتییەکی سەربازی ئەمریکا لە دەریای عوممان لە ناوچە ئاوییەکانی نزیک ئێران نزیک دەبێتەوە، هێلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ئێران لەو کەشتییە نزیک دەبێتەوە و ناچاری کشانەوەی دەکات.


بەگوێرەی هەواڵێک کە لەمیدیاکان بڵاوبوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشتییەکی سەربازی جۆری ( DDG Fitzgerald)ی سەر بە هێزی دەریایی  ئەمریکا لە دەریای عوممان لە ناوچە ئاوییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران نزیک بوەوە، بەهۆیەوە هێلیکۆپتەرێکی سەر بە هێزی ئاسمانی ئێرانی بە نزمی لەسەر کەشتییە ئەمریکییە فڕی و هۆشداری دا لەوەی ئەگەر نەکشێتەوە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری ئەوەی کەشتییە ئەمریکییەکەش هەڕەشەی کردنەئامانجی هێلیکۆپتەرەکەی کردبوو، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم بەرەو باشوری دەریا کشایەوە.

محەمەد سەردار