نوێنەرەکەی ترەمپ: چەکدارانی داعش جلی سوپای سوریایان پۆشیوە لەسوەیدا خەڵکیان کوشتوە

کوردستان

23/07/2025‌ 524 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەرەکەی دۆناڵد ترەمپ لەسوریا جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و دەڵێت، سوپای سوریا نەچوەتە ناو سوەیدا، ڕەنگە چەکدارانی داعش جلی سوپایان لەبەرکردبێت و شەڕیان کردبێ.


تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سوریا لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" سوپای سوریا بەرپرسیار نەبوە لە ئاڵۆزییەکانی شاری سوەیدا، چونکە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ ئیسرائیل، نەچوە ناو شارەکەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئیسرائیل بە سوریای وت کە ئەگەر سوپا ببەنە ناو شاری سوەیدا لێکەوتی خراپی دەبێت و داوای لێکردن لە دەرەوە شارەکە بمێننەوە.

نێردەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ئاڵۆزییەکانی سوەیدا بەهۆی شەڕی ناوخۆی هۆزەکانەوە بوە، ڕەنگە چەکدارانی داعشیش جلی سوپای سوریایان پۆشیبێت و لەناو شارەکە شەڕیان کردبێت ".