شارپرێس:
سەرۆک کۆماری
ئێران ڕایدەگەیەنێت، متمانەیان بە ئاگربەست نییە و بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل
ئامادەن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی
بەوەکرد،" جەنگمان
ناوێت، بەڵام پشت بە ئاگربەستیش نابەستین و بە هێزەوە بەرگری لە خۆمان دەکەین ".
لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیشەوە، مەسعود پزیشکیان
وتی،" بانگەشەی
لەناوچونی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەنیا وەهمێکە، چونکە توانا ئەتۆمییەکانمان لە
نێو مێشک و هزری زانایانماندایە، نەک لە نێو دامەزراوەکاندا."
ئەوەشیخستەڕوو، تاران نایەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات و
بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیشدا نییە، بەڵکو بەرنامە
ئەتۆمییەکەمان ئاشتیخوازانەیە.
محەمەد سەردار