شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایده‌كات، ئەمڕۆ وه‌ك گەرمترین ڕۆژى ساڵ له‌چه‌ند شارێکی هەرێم تۆماردەکرێت، ده‌شڵێت:"له‌گه‌رمیان پله‌ى گه‌رما ده‌گاته 50 پله‌ى سیلیزيى".
سالار حاجی عەلی شارەزاى بوارى کەشناسیی به‌شارپرێسى وت:"وا چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ 24ی تەمموز، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ تا ئێوارەی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرزی هەستپێکراوو بەتین، بۆ یەکەمجار لەهەرێم، به‌بەراورد لەگه‌ڵ ساڵى پار ئه‌مكاته‌دا، ڕوو لەبەرزبونەوەیەکی زۆر بكات".
وتیشى:"شارەکان لەسەرو 45 بۆ نزیک 50 پلە تۆماردەکرێت، ناوچە کوێستانەکان‌و ناوچە شاخاویەکان لە30 بۆ سەرو 40 ناوچەکانی گەرمیان نزیک 50 پلە ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌شاره‌كانى هه‌رێمیش به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
سلێمانی 46 پلە
هەڵەبجە 47 پلە
کەرکوک 48 پلە
هەولێر 48 پلە
دهۆک 46 پلە
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 4ى پاشنیوه‌ڕۆ چونه ده‌ره‌وه‌یان نه‌بێت، چونكه گه‌رماكه زۆر به‌تین ده‌بێت".