کانتۆنی جزیرێ چەکهەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

حەسەن شرۆ و ڤیڤیان بەحۆ، هاوسەرۆکەکانی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرێ، چەکهەڵگرتنی گشتی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

حەسەن شرۆ و ڤیڤیان بەحۆ، هاوسەرۆکەکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرێ لەبارەگای ئەنجومەنەکە لەشاری قامشلۆی باكوری كوردستانە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەم چەکهەڵگرتنە گشتییە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان".
دەشڵێت،" چەكهەڵگرتن بۆ بەهێزکردنی ڕۆحی بەرخودان و بەرگریی ڕەوا لەخاک و شکۆمەندییە".

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە،" ئێمە لایەنگری ئاشتین، بەڵام ئاشتیی ڕاستەقینە بێ بەرگریکردن لەخۆت بەدی نایەت، ئەگەر شەڕمان بەسەردا بسەپێنرێ یان هەبون و مافی گەلەکەمان بکرێتە ئامانج، ئەوا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرگریی ڕەوا".
 
هاوسەرۆکەکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی جزیرێ داوای چەسپاندنی مافە دەستورییەکانی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکات لەچوارچێوەی "سوریایەکی دیموکراسی فرەلایەندا و جەخت دەكاتەوە، كە هێز لەیەکێتیی پێکهاتەکانماندایە؛ کورد، عەرەب، سریان و ئاشوری، خوێنی شەهیدانمان لەم خاکە تێکەڵ بوە".


بەپەلە