زیاتر لە ‌20 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ کۆچبەر بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

 لفیلیپۆ ئۆنگارو وتەبێژی ڕێکخراوی UNHCR ڕایگەیاندووە، ٢٠ کۆچبەر بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش تا ئێستا بێسەروشوێنن و نیگەرانییەکی قووڵی دروستکردووە.
 
 ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ٢٠ تەرم دۆزراوبێتنەوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش بێسەروشوێنن.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەلەمەکە ٩٧ کەسی هەڵگرتووە کاتێک ژێر ئاوبووە.
ئ.ە