شارپرێس:
زانکۆی سەڵاحەدین له‌هه‌ولێر زانکۆی وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاندو ده‌ڵێت:"لە 7ی ئەیلول، ساڵی نوێی خوێندن لەزانکۆکە دەستپێدەکاته‌وه".
زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، لە 1ی ئەیلولەوە دەوامی ڕەسمی مامۆستایان‌و لە7ی ئەیلولیشەوە، دەوامی فه‌رمیى خوێندکاران دەستپێدەکات".
له‌و ڕاگهیهنراوهیدا زانکۆی سەڵاحەدین جهختیكردوهتهوه، "لە 25ی ئه‌م مانگهشەوە دەست بەئامادەکردنی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران دەکرێتو لە 1ی مانگى داهاتوش، خوێندکاران دەتوانن بەشە ناوخۆییەکانیان وەربگرن".
تائێستا وەزارەتی پەروەردەو هیچکام لەزانکۆو پەیمانگەکانی دیکەی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حكومه‌تى هه‌رێم، وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنیان ڕانەگەیاندوە.
لهسلێمانىو هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى ڕاپهڕینو گهرمیانو قه‌زاى كۆیه-ش، مامۆستایان زه‌نگى بایكۆتیان به‌گوێى حكومه‌تدا لێ داوه، له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبونى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه.