زنجیرەیەک تەقینەوە لەئیدلب ڕویاندا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک پێش ئێستا زنجیرەیەک تەقینەوەی بەدوای یەک لەسنوری ئیدلبی باکوری سوریا ڕویاندا.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سوریا بڵاویانکردەوە، زنجیرەیەک تەقینەوەی بەدوای یەک لە سنوری ئیدلبی باکوری سوریا ڕویانداوە، بەڵام هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراوە.

کەناڵی سکاینیوز بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان لە کۆگایەکی چەک و کەرەستەی سەربازی ڕویداوەو بەهۆیەوە چەندین کەسی مەدەنی برینداربون.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر چەند جارێک ئیسرائیل کۆگای سەربازی گروپه چەکدارەکانی لە باکوری سوریا کردوەتە ئامانج.
ئ.ه