شارپرێس- كەنداڵ جودی
نوێنەری بەریتانیا بۆ سوریا ئان سنۆ و شاندێكی فەرەنسی لە میانەی دوو سەرداندا لەگەڵ ئیدارەی مەدەنی دێرەزور و شێخەكانی ناوچەكەدا كۆبونەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتوون، ئان سنۆ لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ ئیدارەی دێرەزور، بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریای تاوتوێ كردووە، بەتایبەتی میكانیزمی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا.
لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی ئیدارەی دێرەزور و شێخ و پیاوماقوڵانی دەڤەرەكە دووپاتیان كردەوە كە هاوبەشن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر.
جگە لەوەش ئەنجومەنی ئیدارەی دێرەزور و پیاوماقوڵان داوایان كرد كە دەزگا و مافەكانیان پارێزراو بێت كاتێك دەچنە ناو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سوریا، بەشێوەیەك كە مافی هەموو لایەنەكان بپارێزێت.
دواتر شاندێكی فەرەنسی لەگەڵ ئەنجومەنی ئیدارەی دێرەزور و پیاوماقوڵانی ناوچەكە كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی دێرەزور.
ئ.ه