شارپرێس:
کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتمانیو برایەتیو دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیا دوای سێیەمین کۆبونەوەی خۆی، بڕیاریدا لەکۆبونەوەی داهاتویدا لەگەڵ لایەنە زیانلێکەوتوەکانی شەڕ کۆببێتەوە.
ئامانجی سەرەکی کارەکانی کۆمسیۆنەکە، ئامادەکردنی بنەمایەکی یاساییە بۆ پرۆسەی ئاشتیی.
کۆمسیۆن کار بۆ چاکسازییو هەموارکردنەوەی هەندێک یاسا دەکات، بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەی یاسایی کە ڕێگە بۆ چەکدانانی پەکەکە خۆش بکات.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کۆمسیۆنەکە بڕیاریداوە لەچوارەمین کۆبونەوەی خۆیدا، کە بڕیارە ڕۆژانی 19و 20ی ئەم مانگە بکرێت، لەگەڵ بەشێک لە"دایکانی ئاشتیی کە منداڵەکانیان چونەتە چیاكانى كوردستانو گهریلان لهگهڵ خێزانو كهسوكارى ئەو سەربازانەی تورکیا کە لەشەڕی نێوان تورکیاو پەکەکەدا کوژراون، کۆببێتەوە".
بڕیاریشه ماهینور ئۆزدێمیر گۆکتاش وەزیری خێزانو کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیاش لەو کۆبونەوەیەدا بەشداریی بکات.