حەماس داوا لەوڵاتانی عەرەبی دەکات شەڕ دژی ئیسرائیل ڕابگەیەنن

جیهان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرکردەیەکی باڵای بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، داوا لە عەرەب و موسڵمانان دەکەین ڕوبەڕوی ئیسرائیل ببنەوە.

فەوزی بەرھوم، سەرکردەی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە سەرەخۆشی لەکوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر کرد. 

بەرهوم لە وتارێکی ڤیدیۆیدا بۆردومانی دۆحەی نەک تەنها بە هێرش بۆ سەر قەتەر، بەڵکو بە ڕاگەیاندنی شەڕ بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی زانی.

دەشڵێت، ئەم هێرشە نەک تەنها شاندی دانوستانکاری حەماس، بەڵکو هەموو وڵاتانی عەرەبی و قەتەرو میسر و کۆی پرۆسەی دانوستانی بەئامانج گرتووە.
ئ.ه