شارپرێس:
به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی كاره زانستی‌و ئه‌كادیمییه‌كانی، ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی (ACNS) كه ناوه‌ندێكی مۆڵه‌تدراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆی له‌هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامدا، پرۆسه‌كه به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیی‌و نوێنه‌رانی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ناوخۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه ڕوناكبیرییه‌كانی ناوه‌نده‌كه.
له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییانه‌دا، پڕۆفیسۆر د. پۆڵا ئازاد خانه‌قا وه‌ك سه‌رۆكی ناوه‌ندی (ACNS)و پڕۆفیسۆر د. پاڤێ جه‌میل ئەحمەد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ناوه‌نده‌كه ده‌ستنیشانكران، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوای ئه‌وه‌دێت، ناوه‌نده‌كه كۆمه‌ڵێك ئه‌كادیمی‌و مامۆستای زانكۆی له‌ده‌وری خۆی كۆكردوه‌ته‌وه تا بتوانن په‌ره به‌كایه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیی له‌ناوچه‌كه بده‌ن.
هه‌ر له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌نده‌كه ئه‌نجامدراو پێنج ئه‌ندام بۆ ده‌سته‌كه هه‌ڵبژێردران كه پێكهاتون له(پڕۆفیسۆر د. عه‌باس مسته‌فا، پ. ی. د. كاروان عه‌لی، پ. ی. د. سۆز حه‌مید، پ. ی. د. میران جه‌لال و د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا). ئه‌م ده‌سته‌یه به‌رپرسیارێتی داڕشتنی سیاسه‌تی زانستی و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی داهاتووی ناوه‌نده‌كه‌یان له‌سه‌رشان ده‌بێت.
له‌كۆتایی پرۆسه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له (پ. ی. د. دیڤان عوسمان و د. هیوا مه‌حمود) وه‌ك ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن دیاریكران، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمییه له‌داهاتویه‌كی نزیكدا زنجیره‌یه‌ك چالاكی‌و توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی له‌بوارە جیاوازەکاندا بخاتەگەڕ، بەئامانجی پێشخستنی ئاستی مەعریفی‌و زانستی لەکۆمەڵگەدا.
