قەیرانی رۆشنبیران

توێژینەوە و شیکاریی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5951 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 فوئاد سدیق
   ڕۆشنبیران، کە دەبوو ببنە چرای ڕێنوێن و ویژدانی زیندووی کۆمەڵگا، ئێستا پەڕش و بڵاون و بێکاریگەرن. جولیان بێندا لە خیانەتی ڕۆشنبیراندا دەڵێت: ڕۆشنبیران خیانەتلە ئەرکی خۆیان، دەکەن کاتێک واز لە بەها گەردوونییەکانی وەک ڕاستی، دادپەروەریو ئەقڵانییەت دێنن و، خۆیان تەسلیمی هەستە سیاسییەکان دەکەن. ڕۆشنبیری کورد، بە بێدەنگییەکەی لەئاست گەندەڵیی، خیانەتی لە ئەرکی ڕۆشنگەریی خۆی کردووە. ئەمەدۆخێکی هۆشیاریی ساختەیە کە کارل مارکس وەسفی کردووە، کاتێک تاکەکانناتوانن بەرژەوەندیی ڕاستەقینەکانی خۆیان ببینن و لەبری ئەوە، بەرژەوەندیی چینیباڵادەست دەپارێزن. لە چیرۆکەکەی شۆپینهاوەردا، سیخورەکان بۆ گەرمبوون لەیەکتری نزیکدەبنەوە، بەڵام دڕکەکانیان ئازاری یەکتر دەدات. دۆخی ڕۆشنبیرانی کوردلەم چیرۆکە دەچێت: ناتوانن پێکەوە بن، چونکە من و بەرژەوەندیی سیاسی و ڕق و كینەی كەسیی، ئازاری یەکدی دەدەن. ئەمە نیشانەی نەبوونی سەرمایەیکۆمەڵایەتییەكەیە کە بۆردیۆ باسی لێوە دەکات و بەمەش ئینتیمای نیشتمانی لە لاوازییو دابەشبووندا دەژیێت.

  لەم قەیرانە قووڵەی ناو كۆمەڵگای كوردیدا، دوو جۆری جیاوازی نامۆبوونسەریهەڵداوە کە وەک دوو ئاوێنەی دژ بە یەك، ڕووی ڕاستەقینەی قەیرانێکی بوونگەرایینیشاندەدەن. ئەم دوو جۆرە نامۆبوونە، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەمکۆمەڵگایەی داکوتاوە. جۆری یەکەمی نامۆبوون، بریتییە لەو نوخبەیە کە بە زۆر خۆیبەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە و نامۆیە بە ڕۆحی نیشتمانپەروەری و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی نەتەوەکەی. ئەمە تەنیا نامۆبوونێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو نامۆبوونێکیکۆمەڵایەتییە کە پێکهاتەی دەسەڵات و بەهاکان دەشێوێنێت. ئەم نوخبەیە، وەک کارڵمارکس باسی نامۆبوون دەکات، نامۆن بەو شتانەی کە دەبێت نوێنەرایەتیان بکەن: نیشتمان، نەتەوە، ڕاستگۆیی. بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە، نامۆبوونەکەی مارکس زیاترلە چوارچێوەی کاری پیشەسازیدا بوو، لێرەدا نامۆبوونەکە زیاتر سیاسی و ئەخلاقییە، دابڕانێکی تەواو لە نیشتمان و ڕۆحی نەتەوەیی. ئەم نوخبەیە، تەنیا چەند وشەیەکی باق و بریقی ڕازێندراو و بێ ناوەرۆک بەکار دەهێنن. ئەمە دەمانباتەوە سەر چەمکیکۆمەڵگای نمایش ی(گای دیبۆر)، کە تێیدا ژیان دەبێتە کۆمەڵێک وێنە و گوزارشتیپووچ. ئەو وشانەی نوخبە بەکاریدەهێنێت، وەک نمایشێکی گەورە کار دەکەن کەمەبەست لێی شاردنەوەی ڕاستییە تاڵەکانەو دروستکردنی وێنەیەکی درۆیینەیە لەخۆیان. ئەم وشانە، وەک فەیلەسووفی فەڕەنسی میشێل فۆکۆ باسی دیسکۆرس و پێوەندییەکانی بە دەسەڵاتەوە دەکات، بەشێکن لە ئامرازەکانی کۆنترۆڵ. نوخبەی ساختەبەکاریدەهێنێت بۆ مانەوە لە پێگەیدا و دروستکردنی جەماوەرێکی ملکەچ. دیسکۆرسیبێ ناوەرۆک دەبێتە هۆی تەم و مژاویکردنی ڕاستییەکان و لەناوبردنی هەستیڕەخنەگری لە نێو کۆمەڵگادا. نوخبەیەکی لەمشێوەیە، تەنیا سەرقاڵی نمایشکردنیخۆیانن و هیچ ئینتیمایەکی ڕاستەقینەیان بۆ بەها نیشتمانییەکان نییەو، لە ئەنجامدا، بێباکانە بەهای نیشتمانی دەشێوێنن و، زیانێکی قووڵ بە کۆمەڵگا دەگەیەنن. هانا ئارێندت لە کتێبی کۆڵبەری بەدکاریدا، باس لەوە دەکات کە چۆن بێباکییەکی سادەدەتوانێت ببێتە هۆی تاوانی گەورە، کە ئەمە دەتوانرێت بۆ ئەم نوخبەیە و بێباکیەکەیان لەبەرامبەر دۆخی نەتەوە و نیشتمانیدا بەکاربهێنرێت.

  جۆری دووەمی نامۆبوون، دۆخێکی دڵتەزێنتر و ئاڵۆزترە. ئەمە باس لەو نوخبەڕاستەقینەیە دەکات کە لەناو نیشتمان و نەتەوەی خۆیان نامۆن. ئەوان هەست دەکەنکۆمەڵگا بەتەواوی لە هێڵی نیشتمانی و نەتەوەیی لایداوەو هیچ شتێک بەهای نەماوە. ئەمە نامۆبوونێکی بوونگەرایی قووڵە، هاوشێوەی ئەو هەستەی کە فەیلەسوفانی وەکژان پۆڵ سارتەر و ئەلبێر کامۆ باسیان دەکرد. لای سارتەر، مرۆڤ مەحکومە بەئازادی و بەرپرسیارێتی دروستکردنی واتای ژیانی خۆی، بەڵام کاتێک کۆمەڵگا ئەوواتایە ون دەکات، تاک هەست بە بێ واتایی و نامۆبوون دەکات. لای کامۆ، هەستینالۆژیکی کاتێک دێت کە مرۆڤ لە جیهانێکی بێ واتا و دابڕاودا بەدوای واتا و یەکگرتووییدا دەگەڕێت. ئەو نوخبە ڕاستەقینەیە، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، یانمامۆستایانی دڵسۆزن، شاهیدی هەڵوەشانەوەی بەهاکان و پووچبوونی ئامانجەنیشتمانییەکانن. ئەوان وەک فریدریك نیچە باسی دۆخی مردنی خودا دەکات، هەستبە مردنی بەها دەکەن. کاتێک بەهاکانی وەک ڕاستگۆیی، دڵسۆزی، دادپەروەری و ئینتیمای نیشتمانی دەپووکێنەوە، ئەوا کۆمەڵگا دەبێتە بۆشاییەکی ئەخلاقی. ئەمنوخبەیە دەبینن کە کۆمەڵگا بە قووڵی تووشی ئانۆمی بووە، وەک ئیمیل دورکهایم باسیدەکات، تێیدا یاسا و بەها کۆمەڵایەتییەکان لاواز دەبن، یان وەک لەم حاڵەتەدا، پێچەوانەدەبنەوەو ڕێز لە گەندەڵیی دەگیرێت. لەم دۆخەدا، ئەو کەسانەی هێشتا بەو بەهایانەوەپەیوەستن و هەستی قووڵی نیشتمانییان هەیە، هەست بە تەنیاییەکی قووڵ و نامۆبووندەکەن.

ئەوان لە ناوەڕاستی نیشتمانەکەی خۆیاندا، وەک بێگانە(بیانییەک) دەژین و پەیامەکانیان، کە پڕن لە نیگەرانی و ڕاستگۆیی، لەناو ژاوەژاو و گێژاوی ساختەدادەخنکێن.
  گرفتی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە ئەو نوخبە حەقیقییەش ڕۆڵی ون بووە و بە ئاراستەیچاککردنی کۆمەڵگا جوولەی نییە. جوولە ئەگەر هەشبێت زۆر نزم و لاوازە. ئەمبێدەنگی و لاوازییە، زۆر قووڵترە لە تەنها بێئومێدییەکی سادە. ئەمە دەتوانرێت بەنەبوونی کردەی سیاسی لێکبدرێتەوە کە هانا ئارێندت زۆری لەسەر ڕۆڵی لەبونیادنانی جیهانی هاوبەشدا دەکرد. کاتێک نوخبەی ڕاستەقینە ناتوانێت بێتە دەنگ و کاریگەری دروستبکات، ئەوا بۆشایییەک دروستدەبێت کە نوخبەی ساختە بە ئاسانیپڕی دەکاتەوە و هەژمۆنیی خۆی قووڵتر دەکات. ئەم بێدەنگییە دەبێتە هۆی مردنی پەیامو بیرۆکە دروستەکان. نەتوانینی نوخبەی ڕووناکبیر لەسەر دروستکردن و پێکهێنانیکۆمەڵەیەک بۆ ئەوەی یەکگرتوویی خۆیان نیشانبدەن و ڕووی ڕاستەقینەی دۆخەکەنیشانبدەن گەورەترین لاوازییانە. ئەمە نیشانەی نەبوونی ئیرادەی هاوبەشە کە ژان ژاکڕۆسۆ بە پێویستییەکی سەرەکی بۆ هەر کۆمەڵگایەکی تەندروست دەیزانی. کاتێکئیرادەی هاوبەش پێک نایەت، یان تێکدەشکێت، ئەوا کۆمەڵگا لەبری ئەوەی بەرەو پێشبچێت، بەرەو پاش دەکشێتەوە. نەتوانینی ئەم نوخبەیە بۆ یەکگرتن و دروستکردنیدەنگێکی کاریگەر، دەبێتە هۆی پەرشوبڵاویی دەنگە ناڕازییەکان و، لە ئەنجامدا بێکاریگەر دەبن. ئەمە دەکرێت وەک شکستێک لە دروستکردنی هەژمۆنیی دژ لێکبدرێتەوەکە ئەنتۆنیۆ گرامشی باسیكردووە. گرامشی پێیوابوو بۆ گۆڕینی کۆمەڵگا، چینەخوارەوەکان یان لەم حاڵەتەدا نوخبەی ڕاستەقینە پێویستە لە بەرامبەر هەژمۆنیی چینەدەسەڵاتدارەکان هەژمۆنێکی ڕۆشنبیری و سیاسی دروستبکەن. لە دۆخی کۆمەڵگایکوردیدا، نوخبەی ڕاستەقینە، سەرەڕای هەستکردنیان بە قەیرانەکە، ناتوانن ئەمهەژمۆنییە دژەیە دروستبکەن، چونکە ناتوانن پێکەوە کار بکەن و دەنگێکی یەکگرتوودروستبکەن.ئەمەش قەیرانێكی زۆر قووڵی رووناكبیرانە.

  کۆمەڵگای کوردی لەسەر سێ پایەی لەرزۆک وێستاوە: ڕۆحێکی ماندووی تاک و کۆمەڵ، ئەقڵێکی چەقبەستووی زانکۆ و ویژدانێکی بێدەنگی ڕۆشنبیر. ئەم سێکوچکەیشکستە، وێنەیەکی تۆقێنەری دۆخی ئێستامانە. ڕێگای ڕزگاری، ئەگەر هێشتا مابێت، لە شۆڕشێکی فیکریی سێ لایەنەوە دەستپێدەکات: شۆڕشی تاک دژی خۆی بۆگەڕانەوە بۆ خوێندنەوە و بەها مرۆییەکان و شکاندنی نامۆبوون ی مارکس و کینەلەدڵبوون ی نیچە. شۆڕش لەناو زانکۆدا بە گۆڕینی لە قوتابخانەی بڕوانامەبەخشینەوە بۆ کارگەی داهێنان و مەعریفەت دێتە دی. شۆڕشی ڕۆشنبیران بۆیەکگرتنەوە و بوونەوە بە دەنگی بوێر و ڕەخنەگرتنی کۆمەڵگا دروستدەبێت.

  ئەرکێکی قورس لەسەر شانی ڕۆشنبیرانە. دەبێت ئەوان لەو پیانۆ ژەنینە تاک و خەمناکە بێنە دەرەوە و پێکەوە مارشی ڕاچەنین و ڕۆشنگەری بژەنن. کۆمەڵگای کوردیلەبەردەم هەڵبژاردنێکی مێژووییدایە: یان قبووڵکردنی ئەم دۆخە وەک قەدەرێکیحەتمی،ئەمەش  پووچبوونەوەی بوونی رۆحی خۆیانە لە مێژوودا، یان دەستپێکردنیپرۆسەیەکی دروستکردنی ژینگەیەک کە سەرکردەی ڕاستەقینەی تێدا گەشە دەکات. سەرکردەی ڕزگارکەریش لە ئاسمانەوە نایەتە خوارەوە. دەبێت لەناو خەڵکەوە، لەناوزانکۆیەکی زیندووەوەو، لەسەر شانی ڕۆشنبیرێکی بوێرەوە سەرچاوە بگرێت و وەككانیاوێكی بەهێز هەڵبقووڵێت. ئاخر ئەرکی تاک بە تاکی ئێمەیە ئیتر چەپڵە بۆ بازرگانەدرۆزنەکان لێنەدەین و متمانە بە گەندەڵكارو نیشتنان فرۆشان نەکەین.