شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی بۆ سومەندانی پێشینەو قەرزی بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی دەرکرد و تاوەکوو کۆتایی ساڵیش بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند، پاڵپشت بەبڕیاریی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی سودمەند لەپیشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەت بڕیاردرا بەلێخۆشبوونی 15% بۆ گشت قەرز و پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵیی، پیشەسازیی و گەشتوگوزار.
وەزارەتی دارایی لەنوسراوەکەدا داوای لێخۆشبون لەسودی دواکەوتن بۆ سودمەندان لەپێشینەکاندا کردوەو ڕێنماییەکەش تاوەکوو 31-12-2025 کاری پێدەکرێت.