زاوەکەی ترەمپ ئەندازیاری سەرەکی پلانی ئاشتیی و ئاوەدانکردنەوەی غەززە

جیهان

11/10/2025‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 جارێد کوشنەر زاواکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە داڕشتنی ڕێککەوتنی نوێی ئاشتی غەززەو هەروەها کاریگەری لەسەر داوای لێبوردنەکەی ناتانیاهۆ لە قەتەر هەبووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، کوشنەر ناوبژیوانی سەرەکی بووە لە دانوستانەکاندا کە بووە هۆی ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لێبوردنێکی فەرمی لە هاوتا قەتەرییەکەی بکات، ئەمەش دوای هێرشێکی ئیسرائیل کە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس لە دۆحە کردە ئامانج.

کوشنەر بە ئەندازیارێکی لەسەرخۆ و بێدەنگی پلانی ئاشتی غەززە دادەنرێت و ئێستا شانبەشانی ویتکۆف کار لەسەر پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەکات، کە ترەمپ بە "ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسفی کردووە.

 سەرچاوەکان لە واشنتۆن ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ڕۆڵێکی سەرەکی لەم پڕۆژەیەدا بگێڕێت.

سەرەڕای پەیوەندییە داراییە نزیکەکانی لەگەڵ سعودیە و قەتەر و ئیمارات لەڕێگەی سندوقی وەبەرهێنانەکەیەوە کوشنەر  دووپاتیدەکاتەوە کە "بۆ ئاشتی جیهانی" کاردەکات و ڕاوێژکاری ئابوری و ستراتیژی پێشکەش بە چەند ئەندامێکی حکومەتی ئەمریکا دەکات.
‌ئ.ه