ناتانیاهۆ مەرجێكی سەرەكی ڕێككەوتنی ئاشتی بەرامبەر غەززە دەشكێنێت

جیهان

18/10/2025‌ 781 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەروازەی ڕەفەح لەكەرتی غەززە تا کاتێکی نادیار بەداخراوی دەمێنێتەوە، لەكاتێكدا كردنەوەی دەروازەكان بۆ گەڕانەوەی فەڵەستینییەكان یەكێكە مەرجێكی سەرەكی ڕێككەوتنی ئاشتی. 


نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمشەو لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، فەرمانی داوە كە دەروازەی ڕەفەح لەكەرتی غەززە تا کاتێکی نادیار بەداخراوی بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە،" كردنەوەی دەروازەكە پەیوەستە بە پابەندییەكانی حەماس لەگەڕاندنەوەی تەرمی تەواوی بارمتە مردوەكانی غەززەو جێبەجێكردی ئەو ئەركانەی لەسەر شانیەتی بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەوەی كە ئەنجامدراوە".

دەروازەی ڕەفەح، خاڵێکی گرنگی گواستنەوەیە بۆ هاتوچۆی خەڵک و هاوکاری بۆ ناو غەززە.

بەپەلە