شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشكرایكرد، كەهیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كورد نییەو وتیشی،" دەتوانن لەئێستاوە پۆستی باڵا وەربگرن و كاتی ئەوەیە هێزەكان لەدەوری وەزارەتێك كۆبكرێنەوە.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی هەسەدە ئەنجامدراون و لەسەر ئەوە ڕێككەوتوین هەر رێککەوتنێک بکرێت دەبێت هەردوولا نەرمی بنوێنن.
لەبارەی نیگەرانییەكانی هەسەدە، ئەسعەد شەیبانی وتی،" هەسەدە لەدیاریکردنی ڕۆژی نەورۆز وەکو ڕۆژی دایک نیگەران بوو".
وەزیری دەرەوەی سوریا دەشڵێت، "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کورد نییە".
جەختیش دەكاتەوە، دەبێت هێزەكانی هەسەدەو سەرجەم هێزە جیاوازەكانی دیكە لەدەوری وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری كۆبكەینەوە.