شارپرێس:
دەم پارتی ئاشكرایكرد، سبەی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆسەی ئاشتی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ دەكەن.
هاوسەرۆكانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، سبەی سەردانی هەریەک لەسەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەزیندانەكانی ئەدیرنە و کاندرا دەکەن.
دەم پارتی، لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی، تولای حاتیمۆغوڵاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی پارتەکە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگرتوخانەی ئەدیرنە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای سەردانەکەش لەکاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆدا لەبەردەم گرتوخانەکە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.
ئەوەشی خستەڕوو، پاشان لەکاتژمێر 14:30 خولەک حاتیمۆغوڵاری و باقرخان سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، لەگرتوخانەی کاندرا دەکەن.
ئاشكراشیكرد،" چاوەڕوان دەکرێت لەسەردانەکانیاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی، باسی دوایین پێشهاتەکان و ئەو هەنگاوانە بکەن، کە لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تاوەکو ئێستا نراون تا بتوانن گفتوگۆكان بەرەو پێشەوە بەرن.