شارپرێس:
میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكرد، بڕیارە جێگری سەرۆكی ئەمریكا سەردانی غەززە بكات، هاوكات جێگرەكەی ترەمپ لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانی بەوەدا نا، كەهەستی بەخیانەت كردوە بەرامبەر فەڵەستینیەكان.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس لەڕاپۆرتێكدا بڵاوی کردوەتەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سبەی یەکشەممە بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززەو ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل و میسر دەکات. ئاماژەشی داوە، پێشبینی دەکرێت سەردانی غەززەش بکات.
بەگوێرەی ئەو پێگە ئەمەریکییە ترس لەجێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززەو شکاندی ئەو ئاگربەستە هەیە، بۆ ئە مەبەستەش دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە بۆ ههمان مهبهست دەچێتە ئیسرائیل و دواتر سەردانی غەززە دەكات.
ستیڤ ویتکۆف، لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی سی بی ئێس ئاشكرایكرد، لەگەڵ جەی دی ڤانس هەستیان بەخیانەت کردوە لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لەكاتێكدا دانوستانکارانی حەماس لەقەتەر لەگفتوگۆی ئاگربەستدا بون.
