شارپرێس:
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى به‌ئامانجگرتنى كه‌شتیه‌كى ئێرانى له‌كه‌نداوى عه‌ده‌ن، ئه‌و وڵاته هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كه‌شتیه‌كى ئێران له‌لایه‌ن موشه‌كى ئاسمانى‌و ژێر ده‌ریاییه‌وه نه‌كراوه‌ته ئامانج"، میدیاى فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌ش ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بەشێک لەمیدیا جیهانیه‌كان سەبارەت بەئامانجگرتنى کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لەلایەن ژێردەریایییەکی ئەمریکییەوە، ئاژانسى میهرى ئێرانى له‌زارى سه‌رچاوه‌ى به‌رپرس‌و باڵاى وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى قسه‌ى بۆ ئاژانسه ئێرانیه‌كه كردوه وتویه‌تى، "لێکۆڵینەوەى ورد كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه، ئەو کەشتییە هیچ پەیوەندییەکی بەکەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێوارەی ڕۆژی دوێنێ شەممە، بەشێک لەمیدیاكان بڵاویانکردەوە، ژێردەریایییەکی ئەمریکی، كه‌شتیه‌كى زه‌به‌لاحى پڕ لەگازی شلکراوی ئێرانی کردوه‌تە ئامانج‌و سوتاندویه‌تى، به‌ڵام سه‌رچاوه باڵاكه‌ى كۆمارى ئیسلامى وتویه‌تى، "ئەو كه‌شتیه‌ى سوتاوه، هیچ پەیوەندییەکی بەکەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نییە".
لەچاخە کۆنەکانەوە کەنداوی عەدەن بەکەنداوی بەربەرە ناسرابوو، ئەم کەنداوە خاڵی بەیەکگەیشتنی دەریای سورو دەریای عەرەب بوو، چونکە دەکەوێتە نێوان کیشوەری ئەفریقیاو نیمچە دورگەی عەرەبی لەخۆرئاوای ئاسیادا، هەروەها ئەم کەنداوە بەخاڵی جیاکردنەوەو سنوری نێوان هەردوو دەوڵەتی یەمەن‌و سۆماڵ دادەنرێت، هەروەها بەقەرەباڵغترین خاڵی نێوان زەریای هیندی‌و دەریای سپی ناوەڕاست دادەنرێت کە لەسەر ڕێگه‌ی کەناڵی سوێسە.
سەرەڕای ئەوانە، کەنداوی عەدەن لەپێشوداو لەئێستاشدا بەشوێنێکی گرنگ دادەنرێت بۆ بازرگانی جیهانیی، هەریەکە لەعەرەب‌و ڕۆمانەکان ئەم کەنداوەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بازرگانییەکانیان بگەیەنن بەئاسیا، ئەم کەنداوە یەکێکبوە لەگرنگترین ناوچەکانی سەر بەدەریای سور.
کەنداوی عەدەن بەڕێڕەوی ئاویی سەرەکی دادەنرێت بۆ بازرگانیی جیهانی، بەتایبەتی بۆ نەوت، لەسەدا 11٪ی نەوتی هەموو جیهان لەڕێگه‌ی ئەو کەنداوەوە هەناردەو هاوردە دەکرێت بەرەو کەناڵی سوێس‌و لەوێوە بۆ جیهان، هەروەها ئەم کەنداوە چەندین بەندەری گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەو بەندەرانە یارمەتیدەرن بۆ خێراکردنی جوڵەی بازرگانی جیهانیی، گرنگترین ئەو بەندەرانە بریتین لەشوکراو مەلەکاو بیر عەلی، هەروەها بەلحاف لەیەمەن، سەرەڕای ئەمانە کەنداوەکە بۆ ماوەیەکی زۆر ناوچەیەکی بازرگانی تایبەت بوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سودە گەورەکانی بای وەرزی دۆزرانەوە، لەبەرئەوە بازرگانیی لەهیندستانەوە زیادیکرد، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەم بازرگانییەش ناوچەکە تێکچونی بەسەرداهات‌و تاڵانی لەناوچەکەدا دەرکەوت، بەڵام لەساڵی 2013دا مەفرەزە دەریاییەکان دەستیان بەکارکردن کرد لەبەندەرەکەدا، چونکە تەنها هیندستان ساڵانە بەبڕی 60 ملیار دۆلار کاڵا هەناردە دەکات لەم بەندەرەوە، بۆ پاراستنی ئەم بازرگانییەش چەندین کەشتیی پاسەوانی لەسەر هەموو ڕوبەری بەندەرەکە بڵاوکردوه‌تەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش یارمەتیدەر بوە لەنزمکردنەوەی ئاستی تاڵانیکردن لەناوچەکەدا.
