شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ "مارک
ساڤایا"ی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاریکرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نوسیویەتی،"
خۆشحاڵم رایدەگەیەنم کە لەمەودوا مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق خزمەت دەکات
".
ترەمپ ئەوەشیخستەڕوو،
تێگەیشتنی قوڵی مارک ساڤایا لە پەیوەندییەکانی
عێراق و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکەدا، یارمەتیدەر دەبێت لە پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی
ئەمریکا.
ترەمپ هەر لەو بڵاوەکراوەیەیدا
دەڵێت،" مارک رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە کەمپەینی بانگەشەکەمدا لە ویلایەتی میشیگن،
کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە یارمەتیدەربون لە زامنکردنی دەنگێکی زۆری موسڵمانە ئەمریکییەکان
".