شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕه‌تیده‌كاته‌وه هه‌ر جۆره دابه‌شكارییه‌ك له‌وڵاته‌كه‌دا قبوڵبكه‌ن، ده‌شڵێت:"خوازیاری هاوکاریی بەپەلەین له‌گه‌ڵ هەسەدە بۆ پاراستنی یەکگرتویی سوریا"، جه‌خیشده‌كاته‌وه، "به‌شدارنه‌بونى هه‌سه‌ده له‌داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانى سویادا، كه‌لێن‌و ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات".
ئەسعەد شه‌یبانی وەزیری دەرەوەی سوریا به‌كه‌ناڵى فه‌رمى سوریا (الاخباریه)ی وتوه، "بەشدارنەبونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەدامودەزگا دەوڵەتییەکاندا، قوڵایی کەلێن‌و ناکۆکییەکان زیاتر دەکات، ئێستاش دەرفەتێکی مێژوییە بۆ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ڕۆڵێکی چالاک لەداهاتوی وڵات‌دا بگێڕن".
شه‌یبانى وتى، "ئەحمەد شەرع پێداگرە لەزەروڕەتی ڕۆڵگێڕانی هەسەدە لەداهاتووی سوریا، ڕێکنەکەوتن لەگەڵ هەسەدە-ش زیان بەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەگەیه‌نێت‌و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ‌و زێدیان دوادەخات".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا ئه‌وه‌شى وتوه، "دیمەشق دەوڵەتانی هاوكارو پشتیوانى هەسەدەی ڕازیکردوە کە تاكە ڕێگەی مومکین، ڕێککەوتنی 10ی ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رعه بۆ به‌شداریی كورد لەئیدارەی حكومه‌تى سوریا، چونكه هەر جۆرە دابەشکردن یان فیدراڵیزمێک نامومکین‌و جێگه‌ی دانوستان نییە".
