داوایەك ئاڕاستەی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكرێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایدەگەیەنێت، بریارە لەم هەفتەیەدا لەچەمچەماڵ دەست بکرێت بەوەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لەکەسوکاری ئەنفالکراوان و بۆ ئەوەش داوا لەكەسوكاری ئەنفالكراوان دەكرێت سەردانی لیژنەكە بكەن. 


نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت،"پاش پێشکەش کردنی سکاڵاکانی تایبەت بەتۆمەتبار عەجاج احمد حەردان بەدادگا، بریارە لەم هەفتەیەدا دەست بکرێت بەوەرگرتنی نمونەی سامپڵی خوێن لەکەس و کاری ئەنفال کراوان لەشاری چەمچەماڵ بەمەبەستی ناردنی بۆ تاقیگەکان و ناسینەوەی ڕوفاتی ئەنفال کراوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە،"بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لەکەسوکاری ئازیزی ئەنفالکراوان لەکات و شوێنی دیاریکراوی دواتردا ئامادەبن و هاوکاری تیمەکان بکەن."

بەپەلە