شارپرێس:
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، هەتا واشنتۆن "داواكاری ناعەقڵانی" بكات.
ئاژانسەكە لە زاری عێراقچیەوە بڵاویكردەوە، "دانوستانە بەردەوامەكان لەگەڵ ئەمریكا بەهۆی زیادەڕەوی لە داواكارییەكانی ئەمریكاوە، ڕاگیراون و بەردەوام نەبوون".
هاوكات عێراقچی ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پەیوەندی بە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە كردووە و جەختی لەوە كردەوە لەگەڵ ئەوەشدا ئێران "هەمیشە پابەند بووە بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتیانە".
ئ.ه