شارپرێس:
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند : "ئاشتی بە هەنگاوی یەکلایەنە نایەتە دی، دەبێت دەوڵەت و حکومەتیش هەنگاوی ڕوونی کاریگەر بنێن. پێویستە هەموو ئەو هەڤاڵانەمان کە لە دۆسیەیی کۆبانێ دا دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن."
تولای حاتەم ئۆغۆللاری لەڕێوڕەسمێکدا ڕایگەیاند "ئەم دەرفەتە مێژووییە زۆر گرنگ دەیبینین. بۆ ئەوەی پرسی سەد ساڵە چارەسەر بکەین و کۆتایی بهێنین بە شەڕی ٥٠ ساڵە."
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی دەشڵێت: پێش هەموو شتێک دەبێت دەسەڵاتدار و دەوڵەت دەربازی قۆناغی هەنگاونانی کۆنکرێتی ببن و هەموارکردنەوەی یاسایی دەست پێبکەن. دەبێت هەنگاوی باوەڕپێکراو بنرێت.
ڕاشیگەیاند، لە ئاییندەدا کۆمیسیۆن دەبێت قورسایی بخاتە سەر هەنگاونانی کۆنکرێتی، چوارچێوەی یاسایی بۆ گواستنەوە دیاری بکات و پێش ئەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ بخرێتە ڕۆژەڤی پەڕلەمانەوە دەبێت هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت. هەموو ئەمانە هەم متمانە زیاد دەکات هەم بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکەش زۆر گرنگ دەبێت."
ئ.ه