شارپرێس:
لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنى موچه‌ى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه له‌دواى 25ى ئه‌م مانگه پاره ده‌گاته هه‌رێم".
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، لهكۆبونهوهى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانى بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شتى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێمى كوردستان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی ڕاسپاردوه بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ شارپرێس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریمان هه‌بێت، سودانى بڕیاره‌كه‌ى داوه‌و وه‌زیرى دارایی عێراقیشى ڕاسپاردوه، به‌ڵام ناردنى پاره‌كه ده‌كه‌وێته دواى 25ى ئه‌م مانگه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد، "پێشبینى ناكرێت سبه‌ینێ پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه موچه دوادهكهوێتو ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌غداوه ڕوو نهداتو چاوه‌ڕوانى ئه‌وه نه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى خۆیان تهواوببێتو ئینجا موچه‌ى هه‌رێم بنێرن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام تائێستا فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم موچه‌ى مانگى هه‌شتیان وه‌رنه‌گرتوه.
