دەم پارتی مانەوەی سوپای تورکیا لەعێراق و سوریا ڕەتدەکاتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 204 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کاتێکدا باس لە ئاشتی، دابڕان لە چەک و پێکدادان دەکرێت، پێشنیاری شەڕ دەهێننە پەرلەمان. بەم پێشنیارانەوە دەیانەوێت کاتی مانەوەی سەربازیی لە سوریا و عێراق درێژبکەنەوە. تەنانەت خواست نیشان دراوە سەربازی نوێ ڕەوانەی ئەو شوێنانە بکرێت.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت دەڵێت، بە هیچ جۆرێک ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. ئەم پێشنیارانە وەک ئاسایشی وڵات پێشکەش دەکەن بەڵام بۆ دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتانی دیکە.

کۆچیگیت دەشڵێت، ئەم پێشنیارانە هیچ پرسێکی وڵات چارەسەرناکات، بە پێچەوانەوە پرسەکان قوڵتر دەکاتەوە. 

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی: "داخۆ پێویستی بەڕێوەبەرانی سوریا و گەلەکەی هەمان شتە؟ ئەوەی بنەڕەتییە بۆمان پێویستییەکانی گەلە. کە ئەویش دامەزراندنی سوریایەکی یەکگرتوو و دیموکراتیکە. بەڵام دەبینین تورکیا دورە لەم بیرۆکەیەوە. گەلانی سوریا خۆیان دەتوانن داهاتووی خۆیان دابڕێژنەوە. بۆیە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە سوریا قەبوڵ ناکەین. ئەوەی لە ئارادایە ئەوەیە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندنی کەسی و ئابوری خۆیان ئەم کارە دەکەن."
ئ.ه