جموجۆڵی ئیسرائیل لەباشوری سوریا زیاد دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 491 جار خوێندراوه‌ته‌وه




شارپرێس:

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوە لە چەند ناوچەیەک لە شارەکانی دەرعاو قونەیترەی باشوری سوریا بیستراوە  کە لە ئەنجامی مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە بووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕونیشی کردەوە،  فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل بە نزمی بەئاسمانی دەرعا و قونەیترەدا فڕیون بەرەو پارێزگای سوەیدا لەگەڵ چڕکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوچە سنورییەکان.

ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  دەوریەیەکی ئیسرائیلی کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، چوونەتە ناو گوندی ئەلسەمەدانییە ئەلشەرقییە لە لەسنوری قونەیترە.

هەروەها دەوریەیەکی دیکەش چونەتە ناو گوندی ڕەسم ئەلحەلەبی لە سنوری قونەیترە و خاڵێکی پشکنینی کاتییان داناوە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک دەستگیربکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە باشوری سوریا هێزەکانیان ناکشێننەوەو دەبێت ناوچەکە لەچەک دابماڵدرێت.

ئ.ه